مه‌غریب.. گومانلێكراوێكی په‌لاماره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركرا
پێشتر له ریزی به‌ره‌ی نوسڕه بووه له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب رایانگه‌یاند، كه‌سێكییان ده‌ستگیركردووه كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به هێرش و په‌لاماره‌كانی پاریسه‌وه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه پێشتر له ریزی چه‌كدارانی "به‌ره‌سی نوسڕه" له سووریا جه‌نگاوه و دواتریش په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی مه‌غریب، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016دا هاتووه، هاووڵاتییه‌كی به‌لجیكی به ره‌گه‌ز مهعریبییان ده‌ستیگركردووه، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به په‌لاماره‌كانی پاریسه‌وه هه‌یه، له‌و په‌لامار و ته‌قینه‌وانه‌دا 130 كه‌س كوژران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نها سێ پیتی یه‌كه‌می ناوی سیانی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.