لیڤەرپوول گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێکردەوە

k24 ـ هه‌ولێر

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی سیمۆن میۆلیێی گۆڵپارێزی یانەکەی راگەیاند.

یانەی لیڤەرپوول لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە، مینۆلێ تاکو ساڵی 2021 لە ئانفێلد دەمێنێتەوە و ئەو گۆڵپارێزە بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز نوێکردووەتەوە.

گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە دڵخۆشیی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد کە دڵخۆشە بۆ چەند ساڵێکی دیکە لە ئانفێڵد دەمێنێتەوە.

مینۆلیێ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا 17 یاریی نێودەلەتی ئەنجامداوە و دوو ساڵە لە ریزەکانی رێدز یاریی دەکات.