گۆڕان میلیشیا دروست ده‌كات و سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ش هۆشداری ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوێكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێشنیازی دروستكردنی یه‌كه‌ی 90ی، وه‌ك هێزێكی چه‌كدار بۆ حزبه‌كه‌ی كرد، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، هه‌نگاوی كرداری بۆ دروستكردنی ئه‌و هێزه ناوه.
له‌م باره‌یه‌وه سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هۆشداری له باره‌ی دروستكردنی هێزی له‌و جۆره ده‌دات و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسای هیچ كه‌سێك ناتوانێت هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروست بكات.
فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێگا به هیچ هێزێكی چه‌كداری نوێ ناده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت.
له باره‌ی بانگهێشتی ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ دروستكردنی هێزی چه‌كدار، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆبه‌خش بڕیارییان داوه به‌رگری له خاكی كوردستان بكه‌ن ئاساییه، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه دروستكراوه بۆ مه‌به‌ستی دیكه رێگای پێ‌نادرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستی به دروستكردنی ئه‌و هێزه چه‌كداره بۆ گۆڕان كردووه و تا ئێستاش پێنج چه‌كدار، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه.
له باره‌ی بوونی هێزه‌كانی یه‌كه‌می 70 و 80، كه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان داده‌نرێت، گوتی: "ئه‌و هێزانه پێشووتر هه‌بوون و ته‌نها ئه‌و حزبه خاوه‌ن هێزبوونه و به یاساش ده‌بێت بێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆیه نابێت هێزی چه‌كداری تازه دروستبكرێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان، رایگه‌یاند، كه ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن هێزه‌كانی 70 و 80 نه‌مێنێت و بێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ دروستكردنی هيچ هێزێكی دیكه‌ی چه‌كداری نین.
ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان, تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یان، پێویسته حكوومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان هه‌ڵوێستی له باره‌ی دروستكردنی ئه‌م هێزه‌وه هه‌بێت و رێگا به دروستبوونی نه‌دات.
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش گوتی: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێكه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كگبرنه‌وه، ده‌بوایه براده‌رانی گۆڕانیش هاوكاری ئه‌و هه‌نگاوه‌یان كردبا، نه‌ك هێزی دیكه دروست بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، داوای له حزبه‌كانی كوردستان كرد رێگا به دروستبوونی هێزی له‌و جۆره نه‌ده‌ن و گوتی: "داوا له حزبه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م" به‌ر له هه‌مووشیان حزبه‌كه‌ی خۆم، هاوكار بن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خاكی كوردستان بپارێزێت".
پێشووتر بێستوون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، دروستكردنی هێز، ته‌نها رای تایبه‌تی چه‌ند كه‌سێكی نزیكی گۆڕان، به‌ڵام هه‌وڵی كرداری نا نانرێت و ته‌نها له چوارچێوه‌ی پێشنیازێكدا ده‌مێنێته‌وه و گۆڕان ته‌نها له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا ده‌مێنێته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)