وه‌زيرانى به‌رگرى حه‌وت وڵات له‌ دژى داعش كۆده‌بنه‌وه‌

وەزیرانی بەرگری حەوت وڵات لە پاریس كۆدەبنەوە.

K24 - پاریس:

وەزیرانی بەرگری حەوت وڵات لە ھاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بۆ بە ئامانجگرتنی سەرچاوە ئابوورییەكانی داعش لە پاریس كۆدەبنەوە.

ژان یڤێس لودریان وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند: سبەی وەزیرانی بەرگری ئەمریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، ھۆڵەندا، بەریتانیا، ئیتاڵیا لە پاریس كۆدەبینەوە، بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی چڕكردنەوەی ھێرشەكانی ھاوپەیمانيه‌تی نێودەوڵەتی بۆ سەر كێڵگەی وزە سروشتییەكانی ژێر دەستی داعش و بە ئامانجگرتنی سەرچاوە ئابوورییەكانی داعش.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاندووە، ستراتیژیەتی  نوێ دژ بە داعش كەمەر شكێن ده‌بێت.

لە دوای ھێرشە چەكداری و تەقینەوەكانی ساڵی رابردووی پاریس لە لایەن داعشه‌وه‌، حكوومەتی فەرەنسا بڕیاری جەنگی دا دژ بەو رێكخراوە، بە چڕی كەوتە بۆردوومانكردنی پێگەكانی داعش لە سووریا و عێراقدا.