ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه روویدا
K24 ـ هه‌ولێر
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سیمۆنا هالێپی دووه‌می پۆلێنی جیهانیی له قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه كرد.
هالێپ رووبه‌رووی شوای تشانگی خانمه تێنسزانی چینی بوویه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێت پێ دۆراند، ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له شه‌ش چوار و شه‌ش سێ.
ئه‌م بردنه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی خانمه چینیه‌كه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێشتردا هیچ جارێك نه‌گه‌یشتۆته قۆناخی دووه‌می هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی گه‌وره، له‌به‌رامبه‌ردا دووركه‌وتنه‌وه‌ی هالێپ له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌شانی ساڵی رابردوو خۆی گه‌یانده قۆناخی چاره‌كی كۆتایی.