ئازارێنكا هاونیشتیمانه‌كه‌ی خۆی تووشی شكست
K24 ـ هه‌ولێر
له‌یارییه‌كی دیكه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه ڤیكتۆریا ئازارێنكا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و خۆی به‌گه‌یه‌نێته قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تیی میلبۆرن.
ئازارێنكا رووبه‌رووی ئه‌لیسۆن ڤان یوتڤانكی خانمه تێنسزانی هاونیشتیمانی بوویه‌وه و یارییه‌كه‌شی به ئاسانی به دوو سێتی بێوه‌ڵام لێبرده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له (6 ـ 0) و (6 ـ 0).
به‌م ئه‌نجامه خانمه بهلژیكیهكه ماڵئاوایی كرد و ئازارێنكایش كه له خانه‌ی شازده‌یه‌می باشترین خانمه تێنسزانانی جیهانه خۆی گه‌یانده قۆناخی دووه‌م.