ڤافرێنكاش خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتوو
K24 ـ هه‌ولێر
له قۆناخی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه و له ركابه‌رییه‌كانی ئاستی پیاوان ستانێسلاس ڤافرێنكای تێنسزانی سویسرایی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ڤافرێنكا رووبه‌رووی دیمیتری تۆرسنۆڤی رووسی بوویه‌وه یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێوه‌ڵام لێبرده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش حه‌وت شه‌ش و شه‌ش سێ بوون، به‌م ئه‌نجامه ڤافرێنكای چواره‌می پۆلێنی هاوشانی سێ تێنسزانه یه‌كه‌مه‌كه‌ی دیكه خۆی گه‌یانده قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه.