دامه‌زراندنی كوتله‌یه‌كی سیاسیی نوێ له به‌غدا راگه‌یه‌ندرا
كوتلهیهكیی سیاسیی نوێ له به‌غدا راگه‌یه‌ندرا، كه كاریی سه‌ره‌كی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌یه.
K24 – به‌غدا:
كوتلهیهكیی سیاسیی نوێ له به‌غدا راگه‌یه‌ندرا، كه كاریی سه‌ره‌كی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌یه.
هه‌ریه‌كه له ئه‌یاد عه‌للاوی و ته‌ها عه‌بدولغه‌نی ئه‌و كوتله سیاسییه نوێیه‌یان به ناوی"وه‌ته‌نیه‌ی ئه‌نبار" دامه‌زراندووه.
سه‌ركرده‌ی "وه‌ته‌نیه‌ی ئه‌نبار"، ته‌ها عه‌بدولغه‌نی گوتی: "كوتله‌كه‌مان 16 ئامانجی كاركردنی بۆ خۆی داڕشتووه، دیارترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و ئازادكردنی گیراوه‌كانی پارێزگاكه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشووه بۆ ناو سوپا".
ئه‌یاد عه‌للاوی، كه وه‌ك سه‌رۆكی كوتله‌كه دیاریكراوه، رایگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌ڕوات".
ئه‌یاد عه‌للاوی گوتی: "پرۆسه‌ی سیاسی نشووستی هێناوه، هه‌ردوو بارودۆخی ئابووری و ئاسایشیی وڵاتیش به ته‌واوه‌تی تێكچوون".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان