یانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشته یاریی كۆتایی
K24 ـ هه‌ولێر
له یاریی پێشكۆتایی خولی نایابی تۆپی باله‌ی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌كاد رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یارییه‌كه‌ی له هۆڵی تایبه‌ت به یانه‌ی ئه‌كاد به‌ڕێوه چوو، دوای یارییه‌كی پڕ له ململانێ، دواجار یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی (3 ـ 2) گێم له یانه‌ی ئه‌كادی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی خوله‌كه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی و له هه‌مان هۆڵدا هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شه‌قڵاو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن كه ئێستا یارییه‌كه ده‌ستی پێكردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه، براوه‌ی ئه‌و یارییه‌یش سبه‌ی له یاریی كۆتاییدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌م یارییه‌یش راسته‌وخۆ فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات و تێیدا كات و شوێنی یاریی كۆتایی ده‌ستنیشان ده‌كات كه بریاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت.