پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشتنه یاریی كۆتایی
K24 ـ هه‌ولێر
له قۆناخی پێشكۆتایی خولی نایابی تۆپی باله‌ی كوردستان، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له هۆڵی ئه‌كاد له عه‌نكاوه رووبه‌ڕووی یانه‌ی شه‌قڵاوه بووه‌وه، یارییه‌كه‌یش به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 3 گێمی بێوه‌ڵام كۆتایی هات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كۆتایی خولی نایابی تۆپی باله‌ی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
خولی نایابی تۆپی باله‌ی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 12 یانه رۆژانه له 2 هۆڵی هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه ده‌چوون، بریاریشه سبه‌ی ئێواره یاریی كۆتایی له هۆڵی ئه‌كاد به‌ڕێوه بچێت.