فێدرێر و كی نیشیكۆری سهركهوتن
له دۆلگۆبۆلۆڤ و ئۆستن ـیان بردهوه
k24 ـ ههولێر
لە پاڵەوانییەتیی ئوستڕاڵیای کراوەدا، لەسەر ئاستی پیاوان رۆجێر فێدرێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەم.
فێدرێر بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ئالێکساندەر دۆلگۆبۆلۆڤی بردەوە، رۆجێر بە سوودوەرگرتن لە سێرڤە بەهێزەکانی سێ کۆمەڵەی لەسەر یەکی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکۆتا هێنا، کە ئەنجامی هەر سێ کۆمەڵەکە (6 ـ 3)، (7 ـ 5) و (6 ـ 1) بوون.
لە یارییەکی دیکەدا، کی نیشیکۆری ژاپۆنی بردنەوەی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانیەتییەکە. نیشیکۆری حەوتەمی ریزبەندی تێنسزانە پیشەگەرەکانی جیهان، بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ئۆستن کرایچیکی تێنسزانی ئەمریکی بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش (6 ـ 3)، (7 ـ 5) و (6 ـ 3) بوون.
تێنسزانە ژاپۆنییەکە ساڵی رابردوو پلەی دووەمی لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتییەکە بەدەستهێنا، بە ئاسانی لە رکابەرییە ئەمریکییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەم.
پاڵهوانییهتیی ئوسترالیای كراوه یهکهمین زنجیرهی پاڵهوانییهتییه گهورهکانه که به "گراند سلام" ناسراون، پاڵهوانییهتیی میلبۆرن ـیشی پێ دهگوترێت، رۆژی دووشهممهی ڕابردوو به بهشداریی 128 تێنسزان له کوڕان و کچان دهستی پێكرد، سیستەمی پاڵهوانییهتییهكه بە شێوازی بەرەنگاربوونەوەی تاکییە، واته دۆڕاندن لە هەر یارییەک راستهوخۆ ماڵئاوایی له پاڵهوانییهتییهكه دهكات.