له پرێمه‌ر لیگه‌وه داخوازی مۆراتا كراوه
یانه‌ی لیڤه‌رپوول كار بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر
یانەی لیڤەرپوول گرێبه‌ستێكی خەیاڵی پێشکەشی یۆڤێنتۆس دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە مۆراتا.
یۆرگن کلۆبی بەڕێوەبەری ھونەری یانەی سوورپۆشەکان بەدوای ھێرشبەرێكی لاو دەگەڕێت، بۆ ئەم مەبەستەش بە کارگێڕی یانەکەی ڕاگەیاندووە گونجاوترین یاریزان بۆ ئه‌وان مۆراتایە.
کارگێڕی یانەی ئینگلیزیەکە پاره‌یه‌كی خەێاڵی داناوە کە یانەی خانمە پیرەکە نەتوانێـت ڕەتی بکاتەوە.
گرێبه‌سته‌كه‌ی لیڤەرپوولیش بەھاکەی ٤٥ ملیۆن جونەی ئیستەرلینیە، کەدەکاتە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش وای کردووە رۆژنامەکانی ئینگلیتەرا گواستنەوەی مۆراتا بۆ یانەی لیڤەرپوول بەنزیک بزانن.
مۆراتای ته‌مه‌ن 23 ساڵان له هاوینی ساڵی 2014 له ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیاوه بۆ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا گواسترایه‌وه كه یانه‌ی یۆڤێنتۆسه، له خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه‌یشدا هاتوو كه یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌م نرخه‌ی كه پێی فرۆشتووه دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی بێكڕێته‌وه.