مەكدۆنیا سنوورەكانی بە رووی كۆچبەران دادەخات
حكوومەتی مەكدۆنیا بڕیاریدا سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ یۆنان دابخات
K24- ھەولێر
دوای ئەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا سنوورەكانیان بە رووی کۆچبەراندا داخست، حكوومەتی مەكدۆنیا بڕیاریدا سنووری لەگەڵ یۆنان دابخات.
حكوومەتی مەکدۆنیا رایگەیاند کە: بۆ رێگەگرتن لە دەربازبوونی كۆچبەران بۆ باكووری ئەوروپا سنووری وڵاتەكەمان لەگەڵ یۆنان داخستووە.
بەھۆی داخستنی سنوورەكانی مەکدۆنیا زیاتر لە 500 كۆچبەر لە سەر سنووری ئەو وڵاتە گیریان خواردووە و ناتوانن دەربازی مەكدۆنیا بن.
بەھۆی شەڕ و نائارامییەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست شەپۆڵێكی گەوەرەی كۆچکردن دەستیپێكردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
سەرچاوە: لو ژۆرنال