كارته‌ر: هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی كۆده‌بێته‌وه
هه‌وڵه‌كانیان دژی داعش چڕده‌كه‌نه‌وه
K24ـ هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی حه‌وت زلهێزه‌كه‌ی جیهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، بۆ تاوتوێكردنی جه‌نگی دژی داعش، مانگی شوباتی داهاتوو 26 وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بنه‌وه.
حه‌وت وڵاته زلهێزه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دوێنێ چوارشەممە، بۆ یه‌كه‌مجار له پاریس كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاته‌كانی ئه‌مریكا، فەره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، هه‌روه‌ها ئوستراڵیا به‌شداربوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر راشیگه‌یاند: "پێویسته ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی چه‌كدارانی داعش چڕبكرێته‌وه و خێراتر بكرێت" وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گوتیشی: "پێویسته مۆڵگه‌كانی سه‌ركرایه‌تی داعش له مووسڵ و ره‌ققه بكرێنه ئامانج و داعش له‌و دوو شاره له‌ناوببرێن"
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعش، هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار جێگیراوه، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌ركرایه‌تی ئه‌مریكا زیاتر له 60 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی له‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌شدارن.
سەرچاوە: ئاژانسەکان