فه‌لوجه ده‌بێته مهدایای عێراق
دانیشتووانی ده‌ستیان به‌خواردنی گژو گیا و ئالیك كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌ندامێكی رێكخراوی ره‌حمه بۆ به‌هاناوه‌چوون له ئه‌نبار، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خۆراك و پێداویستی پزیشكی له فلووجهدا نه‌ماوه.
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش‌یش، هاووڵاتییانی ئه‌و شاره، وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت شاره‌كه به جێبهێڵن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
فارس ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له حكوومه‌تی عێراق و رێكخراوه مرۆییه‌كانی ده‌كات، به‌هانای دانیشتووانی فه‌لوجه‌وه بچن، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه ئابڵۆقه‌دراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، گوتی: "دانیشتووانی شاری فه‌لوجه و ده‌وروبه‌ری، وه‌كو سه‌قڵاویه و لادێكانی سهدیره، به‌قاره، سهجهر و كه‌ره‌مه، ماوه‌ی سێ مانگه‌ی گه‌مارۆ دراون و ده‌ستییان به خواردنی ئالیكى ئاژه‌ڵ و گژو گیا كردووه و منداڵه‌كانییان به‌هۆی برسێتییه‌وه، ژیانییان له‌مه‌ترسیدایه".
فارس ته‌ها, ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، هه‌مان چاره‌نووسی مهدایای سووریا, له فه‌لوجه دووباره ببێته‌وه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی رێكخراوه مرۆییه‌كان و حكوومه‌تی خۆجێیی ئه‌نبار، ژماره‌ی دانیشتووانی فه‌لوجه، كه به‌دووری 50 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای به‌غدا، نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له‌لایه‌ن داعشه‌وه رێگرییان لێده‌كرێت شاره‌كه به جێبهێڵن.
عه‌قید فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د، له پۆلیسی ئه‌نبار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له فه‌لوجه نزیكه‌ی 2 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن و به شێوازێكی توند مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
عه‌قید فه‌یسه‌ڵ گوتی: "هه‌ركه‌سێك بیهه‌وێت شاره‌كه به‌جێبهێڵێت، داعش وه‌كو مورته‌د مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات".
جومعه فه‌لووجی، ته‌مه‌ن 60 ساڵ، هاووڵاتی ئه‌و شاره، گوتی: "ماوه‌ی مانگێكه نان و شیر له بازاڕه‌كانی فه‌لوجه‌دا نه‌ماوه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كاریگه‌رییه‌كانی برسێتی به‌سه‌ر منداڵان، پیرو په‌ككه‌وته و ژنانی فه‌لوجه‌دا ده‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه: دۆیچه ڤیللـه