ئه‌مریكا داوای گفتوگۆ له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌كات
"واشینتۆن رێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت"
K24 – داڤۆس:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆیان كردووه، پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری له شاری روومادی".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، بایدن و عه‌بادی باسی بوونی هێزه‌كانی توركیایان له عێراق كردووه، كۆشكی سپی گوتی: "بایدن داوایكردووه گفتوگۆی نێوان عێراق و توركیا به‌رده‌وامبێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه‌كانی بوونی هێزه‌كانی توركیا له عێراق".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: "وڵاته‌كه‌ی له سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكیی عێراق ده‌گرێت".
له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر 2015، به بیانووی مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتیمانیی سووننه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش، هێزێكی توركیا له ده‌وروبه‌ری مووسڵ جێگیربوو.
هاتنی ئه‌و هێزه‌ی توركیا، كاردانه‌وه‌ی توندی له‌لایه‌ن به‌غداوه لێكه‌وته‌وه، داوایكرد ده‌بێت ئه‌نقه‌ره ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی له عێراق بكشێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز