بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت
جێگۆركێی یاریزانان به‌رده‌وامه
K24 ـ هه‌ولێر
كوردستان 24 به‌رده‌وام له باره‌ی جێگۆركێی یاریزانان و گرێبه‌سته واژۆكراوهكان ئاگادارتان ده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی رۆژانه گواستنه‌وه‌ی یاریزان له‌م یانه بۆ ئه‌م یانه بۆته هه‌واڵه گه‌رمه‌كانی تۆپی پێی ، كام یاریزان چۆته كام یانه!
دانیل ستۆریج یاریزانه‌كه‌ی مان سیتی، ئه‌گه‌رچی یانه‌كه‌ی یه‌كێكه له زلهێزه‌كانی ئینگلاند، به‌ڵام وێستهام یونایتد بڕی 19 ملیۆن یۆرۆی به سیتیزن پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكه‌ی به وێست بدات و پێیبلێ فه‌رموو.
پاپی جیلۆبچی سهنیگاڵی ئه‌وی یاریزانه‌ی چێلسی به باشترین هێلی به‌رگری ده‌زانی و له نانتی فرانسی كری، ئیستا به‌شیوه‌یه‌كی فه‌رمی و به شیوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی ڤێردهبرێمنی ئه‌لمانی ده‌سته‌برداری بوو، به جۆرێك شه‌ش مانگ ئه‌و یاریزانه له ئه‌ڵمانیه ده‌مێنێته‌وه.
ڤیكتۆر ڤاڵدێس گۆلپاریزهكهی ئیسپانیا پێشووتر بارسێلۆنای جێهێشت و رووی له مانچێستێر یونایتد كرد، به‌ڵام دێخیای هاونیشتمانی نه‌یهێشت به شێوهیهیكی سه‌ره‌كی جێگایی بوویته‌وه، ڤانخاڵ راهێنه‌ریش هه‌موو كات ستایشی ده‌كرد به‌ڵام به كرده‌وه یاریی پێنه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌تا ڤاڵدێس له تویته‌ره‌وه ده‌ڵێ سوپاس مانی‌و، بۆیه ئه‌زو گۆڵپارێزه رووی كرده ستنادهرلیگی به‌ڵجیكی ئه‌مجاره له‌وێ درێژه به كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌دات.
گراینت شاكای سویسری ئه‌و یاریزانهیكهی پیشووی بایرن میونشن و ئیستا بۆروسیا موینشگلادباخ ، ره‌نگه له وه‌رزی داهاتوو له یاریگای ئیمارات یاریی بكات، چونكه 37 ملیۆن یۆرۆ بۆ گلادباخ كه‌م نیه كه یانه ئینگلیزیه‌كه ئاماده‌ی كردوه،
سێدۆ براهینۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند كه ئێستا له یانه‌ی وێست برۆمیچ ئالبۆینه هه‌ریه‌كه له یانه‌كه‌ی تۆتینهام چیڵسی ستۆك سیتی، نیوكاسیل چاویا بریوه‌ته ئه‌و یاریزانه،15 ملیۆن دۆڵاریش له لایه‌ن ئه‌و یانانه بۆته نرخی یه‌كه‌م و كۆتایی.
نیمانیا ڤیدیچ یاریزانی هه‌لبژارده‌ی سربییش كه له ریزی انهكانی سپارتاك مۆسكۆ و مان یونایتد و ئنته‌رمیلان یاری یكردوه ئیستا ئه‌ستۆن ڤێڵا هه‌ولی په‌ڵكیشكردنی ده‌دات و بۆ ئه‌وه‌ی له پریمه‌رلیگ وه‌كو جاران له سه‌نته‌ر باك یاری بكات.
لیڤه‌رپوول ئۆهفهریكی 24 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئه‌ڵێكس تیكسیرای یاریزانی یانه‌ی شاختار دۆنێتسكی ئۆكرانی ئاماده كردووه له به‌رامبه‌ر دهستهبهردابوون له‌و هێرشبه‌ره برازیله، به‌ڵام چێلسی له‌نده‌نی سوێندی خواردوه له‌سه‌ر هه‌موو ئۆفه‌رێك بیته ده‌نگ و به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌ش ده‌لێن تیكسیرا بۆ ئێمه‌یه، بۆیه تا دوا رۆژه‌كانی بازاری گواستنه‌وه دیار نیه دواجار چی رووده‌دات.