هێرش کرایە سەر حەشدی شەعبی لە نەینەوا

خاڵەکانی لیوای 44ـی حەشدی شەعبی لەسەر ئەو رێگەیەی حەزەر بە راوەوە دەبەستێتەوە لە پارێزگای نەینەوا، رووبەڕووی هێرشێکی بووەوە و بە گوتەی دەستەی حەشد، هێرشەکە لە لایەن هێزەکانی ئەو لیوایەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.

یەکشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی لیوای 44ـی سەر بە دەستەکە بەرپەرچی هێرشێکی داوەتەوە کە یەکێک لە خاڵەکانی ئەو لیوایەی لە کەرتی حەزەر لە پارێزگای نەینەوا کردبووە ئامانج.

لە راگەیەنراوەکەدا روونیش کراوەتەوە، کە هێرشەکە خاڵەکانی لیواکەی لەسەر ئەو رێگەیە کردووەتە ئامانج کە حەزەر بە راوەوە دەبەستێتەوە.