مانچێسته‌ر یونایتد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ یاریزانێكی داده‌بڕێت

K24 ـ هه‌ولێر

لویس ڤان خال، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆ هەینیدا رایگەیاند، ئاشلی یەنگ لە رانی تووشی پێکانێکی قورس بووە و پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە و بۆ ماوەیەكی درێژ لە یاریکردن دادەبڕێت، بەڵام بێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی بە دیاریکراوی ئاشکرا بکات.

جگە لە یەنگ، هەریەکە لە ئانتۆنیۆ ڤالێنسیا و رۆخۆ و شاو پێکانیان هەیە و لە مان یونایتد دابڕاون.

ئاشلی یه‌نگ ـی ته‌مه‌ن 30 ساڵان له‌ هاوینی 2011 له‌ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلاوه‌ بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گواستراوه‌ته‌وه‌

Fly Erbil Advertisment