یانه‌ی جێنه‌وا یاریزانێكی له‌ یانه‌ی میلانه‌وه‌ گواستنه‌وه‌

k24 ـ هه‌ولێر
یانەی جێنەوا بەفەرمی ئالیسیۆ چێڕچی لە ئەیسی میلانەوە گواستەوە ریزەکانی.

یانەی جێنەوا بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە ئالیسیۆ چێرچی لە میلانەوە دەگوازێتەوە ریزەکانی و یانەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ئەوم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، تا کۆتایی ئەم وەرزە چێرچی لە جێنەوا درێژە بە یاریکردن دەدات.

چێرچیی ٢٨ ساڵان پێشتر یاریی بۆ یانەکانی تۆرینۆ و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیی کردووە.