شتێكی سه‌یر له باره‌ی فێدرێر بزانه
رۆجێ فێدرێر و ژماره 7
K24 ـ هه‌ولێر
فێدرێر ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سویسرایی ریزبه‌ندی سێیه‌می باشترینه‌كانی جیهان ئامار و چیرۆكێكی سه‌یری له‌گه‌ڵ ژماره 7 ـدا هه‌یه، كه ده‌كرێێت له‌م لایانانه‌ی خواره‌وه روونی بكه‌ینه‌وه.
ـ پێویستی به 7 بردنه‌وه‌یه تا ببێته یه‌كه‌م یاریزان كه زۆرترین بردنه‌وه‌ی له گراند سه‌لام هه‌بێت.
ـ فێدرێر خاوه‌نی ١٠٦٥بردنه‌وه، له‌وكاته‌ی ليندل خاوه نی ١٠٧١بردنه‌وه‌یه.
- ڕۆجێ پێویستی به 7 نازناوه تا ببێته دووه‌م ياريزان كه زۆرترین نازناوی له مێژوودا هه‌بێت.
ـ ئێستا ڕۆجی خاوه‌نی 88 نازناوه، له‌وكاته‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی لیندل ـه 94 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه، لێره‌ش جیاوازی نێوان تێنسزانه سویسراییه‌كه و لیندل 7 نازناوه.
ـ فێدرێر ئێستا خاوه‌نی 300 بردنه‌وه‌یه، له‌وكاته‌ی نافراتیلۆڤا توانیویه‌تی 306 یاری له گراند سه‌لام به‌ده‌ست بێنێت.
ـ فێدرێر هه‌ر یه‌كه و 7 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی ویمبڵدۆن، بازل و هاله).
فێدرێر ئێسته به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه ده‌كات و خۆشی گه‌یاندۆته قۆناخی چواره‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.