جۆكۆڤیچ له‌ راماڵینی تێنسزانه‌كان به‌رده‌وامه‌

قۆناخی سێیه‌میشی تێپه‌ڕاند

K24 ـ هه‌ولێر

نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە بردنەوەی لە ئەندەریاس سیپی ئیتاڵی قۆناخی سێیەمی پاڵەوانییەتیی ئوسترالیای كراوه‌ تێ پەڕاند.

لە یارییەکی بەھێز نۆڤاک جۆکۆڤیچی پێشەنگی تێسنزانانی جیھان توانی بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە ئەندەریاس سیپی بباتەوە.

ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش یەک, حەوت پێنج و حەوت شەش بوو.

بەو ئەنجامە پاڵێوراوی یەکەم بۆ بەدەست ھێنانی پاڵەوانییەتییەکە سەرکەوت بۆ قۆناخی چوارەم و ئەندەریاس سیپی ٢٩ ھەمی ریزبەندی جیھانیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتی ئوسترالیای کراوە کرد.