سێرینا له دهركردنی تێنسزانهكان بهردهوامه
K24 ـ ههولێر
لە درێژهی یارییهكانی پاڵەوانییەتی ئوسترالیای کراوە، بۆ ئاستی خانمان، سێرینا ویلیامزی پێشەنگی خانمە تێنسزانەکانی جیھان بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر و بە ئاسانی بەسەر داریا کاساتکینای رووسی سەرکەوت.
لە سەرەتا و لە کۆمەڵەی یەکەم سیرینا ھیچ زەحمەتییەکی نەبینی بە ئەنجامی (6 ـ 1) ئەو کۆمەڵەیەی بردەوە، لە کۆمەڵەی دووەم وەک چاوەڕوان دەکرا تێنسزانە رووسییەکە بەرامبەر دەستە بەھێزەکەی سیرینا خۆی نەگرت و ئەو کۆمەڵەشی بەئەنجامی (6 ـ 2) پێ دۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتییەکە کرد، سێرینا ویلیامزیش بۆ قۆناخی داھاتوو سەرکەوت.