ڕۆزبێرگ بەپێش لیویس هامیلتۆن کەوتەوە
ڤیتێل، پێرێز و رایکۆنین لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم هاتن
K24 ـ ژووری ههواڵ
نیکۆ رۆزبێرگ لە قۆناخی سێیەمی تاقیکاری سووڕی فۆرمۆلا وەنی ئەبوزەبی، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بەپێش لیویس هامیلتۆن کەوتەوە.
رۆزبێرگ سووڕەکانی یاسی بە خولەکێک و ٤١ چرکە و ٨٥٦ لە هەزارای چرکەی تێپەڕاند و بە جیاوازی چەند چرکەیەک بەپێش هامیلتۆنی هاوتیپی کەوتەوە، کە بەیەکەوە شوفێری تیپی مێرسیدس دەکەن.
سیباستیان ڤیتێل و سێرخیۆ پێرێز و کێمی رایکۆنین لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم هاتن.
سووڕی ئەبوزەبی دوایین قۆناخی ئەم وەرزەی فۆرمۆلا وەنە، کە هامیلتۆن و مێرسیدس لەسەر ئاستی شوفێر و تیپەکان پاڵەوانبوونیان مسۆگەرکردووە