ئازارینكا بۆ قۆناخی داهاتوو سهركهوت
K24 ـ ههولێر
له پاڵهوانییهتیی ئوسترالیای كراوه بۆ ئاستی خانمان، ڤیکتۆریا ئازارینکای بیلارووسی بۆ قۆناخی چارەگی کۆتایی سەرکەوت.
ئازارینکا لە قۆناخی چوارەم رووبەرووی ناومی ئۆساکایی ژاپۆنی بووەوە و یارییەکەشی بە ئاسانی و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ ھێنا.
لە کۆمەڵەی یەکەم ئازەرینکا زۆر بە ئاسانی و بە ئەنجامی (6 ـ1) لە یاریزانە ژاپۆنییەکەی بردەوە.
لە کۆمەڵەی دووەمیش بە ھەمان سیناریۆی کۆمەڵەی پێشوو و دیسانەوە ئازەرینکا سەرکەوت و گەیشتە قۆناخی داھاتوو.