ئهڵمانیاییهكی دیكه بۆ قۆناخی داهاتوو پهڕییهوه
K24 ـ ههولێر
له درێژهی یارییهكانی پاڵهوانییهتی ئوسترالیای كراوه. ئەڵمانییەکی تر بۆ قۆناخی داھاتوو سەرکەوت.
ئەنجلیک کێربەری ئەڵمانی و خاوهنی خانهی شهشهمی باشترین تێنسزانانی جیهان رووبەرووی مادیسۆن برینگلی ئەمریکی بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لێ بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش (6 ـ 1) و (6 ـ 3) بوون.
بەو ئەنجامەش کێربەر بووە دووەم ئەڵمانی بۆ قۆناخی داھاتوو سەرکەوت.
ھەر لە پاڵەوانییەتی ئوسترالیای کراوە، دوو خانمە تێنسزانی ئەڵمانیی رووبەرووی یەکتر بوونەوە،
لەکۆتایی ئانیکا بیک بەسەر لۆرا سیگمۆند بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر سەرکەوت.
ئەنجامی کۆمەڵەی یەکەم (6 ـ 0) بوو، لە کۆمەڵەی دووەمیش ئانیکا ھیچ ئاستەنگێکی نەبینی و بە ئەنجامی (6 ـ 4) ئەو کۆمەڵەیەی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناخی داھاتوو.