فه‌رمانبه‌رێكى مۆزه‌خانه تابڵۆ مێژوويه‌كانى به وێنه‌ى ده‌ستكردنى خۆى گۆڕيوه
فه‌رمانبه‌رێكى مۆزه‌خانه له چين، دواى ده‌ستگيركردنى به تۆمه‌تى دزينى تابڵۆى هونه‌رى مۆزه‌خانه‌كه، دانى به‌وه‌دا ناوه تابڵۆكانى فرۆشتووه و له جێگه‌يان خۆى وێنه‌ى هونه‌رى كێشاوه.
K24- هەولێر
فه‌رمانبه‌رێكى مۆزه‌خانه له چين، دواى ده‌ستگيركردنى به تۆمه‌تى دزينى تابڵۆى هونه‌رى مۆزه‌خانه‌كه، دانى به‌وه‌دا ناوه تابڵۆكانى فرۆشتووه و له جێگه‌يان خۆى وێنه‌ى هونه‌رى كێشاوه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له ماوه‌ى كاركردنييدا له‌و مۆزه‌خانه‌يه 143 كار و به‌رهه‌مى هونه‌رى هونه‌رمه‌نده به ناوبانگه‌كانى بردووه و له جێگه‌يان وێنه‌ى درووستكراوى خۆى داناوه.
مۆزه‌خانه‌كه ده‌كه‌وێته باشوورى چينه‌وه و تايبه‌ته به پاراستنى تابڵۆ هونه‌رييه‌كان.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ناوى چياو يوانه، به‌رپرسى به‌شى ئه‌رشيف بووه له ئه‌كاديمياى هونه‌ره جوانه‌كان و له مۆزه‌خانه‌كه كاريكردووه و له به‌رده‌م دادوه‌ردا دانى به‌وه‌دا ناوه 5.15 مليۆن يۆرۆى ده‌ستكه‌وتووه، كه به‌رامبه‌ره به 35 مليۆن يه‌نى چينى.
يه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى چياو، كاره‌كانى بردووه و له جێگه‌يان وێنه‌ى درووستكراوى خۆى داناوه، وێنهكێشى به‌ناوبانگى چين كى بايچى (1864-1957) بووه، كه تابڵۆكانى له تابڵۆكانى بيكاسۆ به‌ناوبانگترن و نرخى تابڵۆكانيشى گرانترن له نرخى تابڵۆكانى بيكاسۆ و ئه‌ندى و وارهۆڵ.
ئه‌و پياوه‌ى ئه‌و كاره‌ى كردووه ته‌مه‌نى 57 ساڵه و به شێوه‌ى راسته‌وخۆ به به‌رچاوى هاووڵاتييانه‌وه لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كرا‌و و له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزيۆنه‌وه ديمه‌نى دانپێدانانهكهى بڵاوكرايه‌وه.