له بۆندیسلیگا كوردێك گۆڵی له بایر لیڤه‌ركووزن تۆمار كرد

K24 ـ هه‌ولێر
ژیلوان حه‌مه‌د یاریزانی كوردی رانییه‌ی نیشته‌جێی وڵاتی سوید، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی خاڵێكی بۆ هۆفێنهایمی ئه‌ڵمانی ده‌ستبه‌ر كرد.
له یه‌كه‌م یارییان له قۆناخی دووه‌می بۆندسلیگا و له‌گه‌ڕی هه‌ژده‌مدا یانه‌ی هۆفنهایم بووه میوانی یانه‌ی لیڤه‌ركوزن و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
سه‌ره‌تا ژیلوان حه‌مه‌د له خوله‌كی 40 هۆفێنهایمی كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ر به‌م گۆڵه مایه‌وه.
له نیوه‌ی دووه‌مدا عومه‌ر تۆپراك له خوله‌كی 75 گۆڵێكی بۆ لیڤه‌ركوزن تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
به‌م ئه‌نجامه لیڤه‌ركوزن به 28 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا هۆفێنهایم به 14 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌می ریزبه‌ندی دێت.
ژیلوان حه‌مه‌د یاریزانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له یانه‌ی ماڵمۆی سوێد ده‌ركه‌وت، دواتریش به‌هۆی ئاست به‌رزییه‌وه له 2014 به‌ره‌و بۆندیسلیگای ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی هۆفینهایم كۆچی كرد، بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سوێدیش كراوه، ئه‌مشه‌ویش له كات 10:30 به كاتی كوردستان له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا ده‌بێته میوانی "ئه‌مرۆی وه‌رزشی"ـی كوردستان 24.