عێراق خۆی گه‌یانده یاریی پێشكۆتایی جامی ئاسیا
له یاریی پێشكۆتاییدا رووبه‌ڕووی ژاپۆن ده‌بێته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵان بەسەركەوتنی بەسەر ھەڵبژاردەی ئیمارات خۆی گەیاندە یاری پێشكۆتایی و
لەیاریەكی پڕ ململانێدا نیوەی یەكەمی ھەردوو لا بەبێ گۆڵ بەكۆتا ھات.
لە نیوەی دووەم ئیمارات لە خولەكی 75 عه‌لا عه‌لی مەھاوی بەلێدانێكی راستەوخۆ بەگۆڵێك پێشكەوت.
دوای تێپەڕبوونی دوو خولەك عه‌لی حوسنی فەیسەڵ ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
ئەم بەرامبەر بوونە ناونیشانی كاتی ئاسایی یاریەكە بوو.
بۆیە ھەردوو ھەڵبژاردە روویان كردە كاتی زیاد كرا‌و؛ لەم كاتەدا كوڕانی رافیدەین دوو گۆڵیان لە رێگەی ھەریەك لە یاریزانان موھند عەبدولڕەحیم و ئەمجەد عەتوانەوە تۆمار كرد و رێگەیان نەدا یاری بۆ لێدانی یەكلا كەرەوە بڕوات.
بەم ئەنجامەش ھەڵبژاردەی عێراق بۆ قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵان سەركەوت.
بڕیاره له سێشه‌ممه‌ی دادێ له كات 4:30ـی ئێواره له یاریی پێشكۆتاییدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و عێراق به یه‌ك بگه‌ن، راسته‌وخۆ له دوای ئه‌م یارییه هه‌ر له هه‌مان رۆژ له كات 7:30 هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه، براوه‌ی ئه‌و دوو یارییه له یاریی كۆتایی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵان به یه‌ك ده‌گه‌ن.