عه‌بادی: وته‌ی نه‌شیاو له چه‌ك كاریگه‌رتره بۆ درز خستنه نێو پێكهاته‌كانه‌وه
"زۆرمان به ده‌ست تیرۆری داعش چه‌شتووه"
K24 – به‌غدا:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "هه‌ندێك وشه و قسه هه‌یه زۆر له چه‌ك كاریگه‌رتره و درز ده‌خاته نێو پێكهاته‌كانی وڵاته‌وه".
له گوتارێكیدا له كۆنگریهی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی ئیسلامی له به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی: "له عێرق زۆرمان به ده‌ست تیرۆری داعش چه‌شتووه".
عه‌بادی ئاشكرایكرد: "له‌لایه‌ن هه‌ندێك له وڵاتانه‌وه، هه‌وڵی زۆردراوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به داعش بده‌ن".