ئه‌مريكا ئاماده‌يى ده‌ربڕى
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆ بايدن، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د نه‌گه‌يشتنه رێككه‌وتن
K24 – ئه‌نقه‌ره:
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆ بايدن، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د نه‌گه‌يشتنه رێككه‌وتن، ئه‌مريكا ئاماده‌يه بۆ گرتنه‌به‌رى رێگه چاره‌ى سه‌ربازى.
بڕياره دوو شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه له ژنێف كۆبوونه‌وه‌ى تايبه‌ت به پرسى سووريا ناسراو به ژنێف 3 به‌ڕێوه‌بچێت.
گرووپێكى چه‌كدار له سووريا، دوێنێ شه‌ممه رايگه‌ياند، حكومه‌تى شام و مۆسكۆ، به‌رپرسيارێتى شكستهێنانى دانووستانى ژنێف 3 له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، جۆ بايدن، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند،
باشتر وايه هه‌موو لايه‌ك بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى سياسيى بۆ قه‌يرانه‌كانى سووريا.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر لايه‌نه‌كان نهيانتوانيى بگه‌نه چاره‌سه‌ر، ئه‌مريكا ئاماده‌يه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌ربازيى به مه‌به‌ستيى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سووريا.
دواتر، به‌رپرسێكى كۆشكى سپى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، مه‌به‌ستى بايدن، ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌ربازيى بووه له دژى رێكخراوى داعش.
ئه‌و گرووپ و لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى سووريا، كه سعوودييه هاوكارييان ده‌كات، ره‌تيده‌كه‌نه‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ شام ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و رووسيا به‌رده‌وام بێت له بۆردومانكردنى باره‌گاكانيان.
بايدن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ داودئۆغڵۆ باسى ئه‌وه‌يان كردووه، چۆن به‌يه‌كه‌وه بتوانن هاوكارى ئه‌و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره سوننه مه‌زهه‌بانه بكه‌ن، كه له ئێستادا دژى به‌شار ئه‌سه‌د له شه‌ڕدان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا به ده‌يان سه‌ربازى هێزه تايبه‌ته‌كانى ناردووه‌ته سووريا بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى به‌رهه‌ڵستكارانى به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
له لايه‌كى ديكه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو، وتوێژى ئه‌نجامدا، رايگه‌ياند، ژنێف 3 پێشكه‌وتن بهديدههێنێت.