ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا تێنسزانێكی دیكه‌شی راماڵی
K24 ـ هه‌ولێر
لە پاڵەوانییەتیی ئوستڕاڵیای کراوەدا، بەڵام ئەمجارەیان لەسەر ئاستی خانمان، سێرینا ویلیامزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهان و پاڵەوانی ساڵی رابردووی میلبۆرن بردنەوەیه‌كی دیكه‌شی ده‌ستخست و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەگی کۆتایی.
ویلیامز بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە مارگرێتا گاسپارینی تێنسزانی رووسی بردەوە، کە ئەنجامی کۆمەڵەکان (6 ـ 1)، (6 ـ1) و (6 ـ 2) بوون. خانمەتێنسزانە ئەمریکییەکە لە یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، هیچ زە‌حمەتیەکی نەبینی.