تاڵيبان مه‌رجه‌كانى بۆ دانووستان ئاشكرا كرد
بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان مه‌رجێكى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانى ئاشتيى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت خسته‌ڕوو.

K24 – كابوڵ:
بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان مه‌رجێكى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانى ئاشتيى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت خسته‌ڕوو.
تاڵيبان داوايكردووه، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به دانووستان بكرێت، پێويسته حكومه‌تى كابوڵ، زيندانييه سياسييه‌كانى ئه‌و وڵاته كه زۆرينه‌يان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه‌ن رزگار بكات.
ماوه‌ى 15 ساڵه شه‌ڕ له ئه‌فغانستاندا و له نێوان هێزه‌كانى حكومه‌تى كابوڵ به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى تاڵيبان و په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، له لايه‌ك و چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان، له لايه‌كى ديكه‌وه، به‌رده‌وامى هه‌يه.
تاڵيبان داواى ئه‌وه‌شيكردووه، كه‌سايه‌تييه‌كانى له ليستى ره‌شى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌ربهێنرێن و موڵك و سامانيان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
به هۆى تێزه‌گلانى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان له كرده‌وه‌كانى رێكخراوى قاعيده، ئه‌مريكا هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له دژى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان پێكهێنا و له 2001دا هێرشيكرده سه‌ر ئه‌فغانستان و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى تاڵيبان هێنا.