شۆخه‌ی رووسیا دیسان دره‌وشایه‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

ماریا شاراپۆڤا خانمه‌ تێنسزانی ڕووسیا و پۆلێنكراوی پێنجه‌می جیهانی، قۆناخی چوارەمی تێپەڕاند و لە چارەگی کۆتایی رووبەڕووی سێرینا ویلیامز دەبێتەوە.

شاراپۆڤا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بێلیندا بێنشیچی خانمەتێنسزانی سویسڕی بردەوە كه‌ له‌ خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی باشترین خانمه‌كانی جیهان دێت.

خانمەتێنسزانە شۆخ و شەنگەکەی رووسیا هەردوو کۆمەڵەکەی بە زەحمەتی بە ئەنجامی (7 ـ 5) بردەوە، بەڵام دواجار لە کۆتایی یارییەکە بردنەوەی بەدەستهێنا و لە قۆناخی جارەگی کۆتایی رووبەڕووی ویلیامزی پاڵەوان دەبێتەوە.