له دێربی له‌نده‌ن، چێڵسی له ئارسێناڵی برده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
له خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دێربی له‌نده‌ن ـدا یانه‌ی ئارسێناڵ له یاریگه‌ی ئیمارات میوانداریی یانه‌ی چێڵسی هاوشاری كرد، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی بلووز كۆتایی هات.
له خوله‌كی 18ـی گێمی یه‌كه‌م، ناوبژیوانی یارییه‌كه كارتی سووری به ڕووی مێرتێساكێری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانیادا به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌یش رێگه‌ی بۆ تیپه جلشینه‌كان خۆش كرد، به‌مه‌یش هه‌ر زوو دوای 5 خوله‌ك و چێڵسی له رێگه‌ی دیێگۆ كۆستا گورزی خۆی وه‌شاند و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، یارییه‌كه‌یش به درێژایی ماوه‌ی یارییه‌كه به‌و تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی چێڵسی كۆتایی هات.
یانه‌ی ئارسێناڵ به‌م ئه‌نجامه زیانێكی زۆری لێكه‌وت، 2 پله له لوتكه‌ی خوله‌كه‌وه بۆ خواره‌وه داكشا. به‌وپێیه‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به 47 خاڵ هاته‌وه سه‌رلیستی خوله‌كه و ئارسێناڵیش به 44 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م جێگیر بوو.