فێدرێر به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ی له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌ بڕی

K24 ـ هه‌ولێر

رۆجێر فێدرێری سویسری و سێیه‌می پۆلێنی جیهانی سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێنا و خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌.

فێدرێر رووبه‌ڕووی داڤید گوفینی به‌لژیكی و پازده‌می ریزبه‌ندی بوویه‌وه‌ و یارییه‌كه‌شی به‌ ئاسانی به‌ سێ سێتی بێ وه‌ڵام لێبرده‌وه‌، ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له‌ شه‌ش دوو شه‌ش یه‌ك و شه‌ش چوار.

له‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی فێدرێر رووبه‌رووی تۆماس بێردیچی سڕبی و شه‌شه‌می پۆلێنی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ توانیبووی له‌ رۆبێرتۆ باوتێستای ئیسپانی بباته‌وه‌.

لە پاڵەوانییەتی ئوستڕاڵیای کراوەدا، کی نیشیکۆری بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە جۆ ویلفرێد تسۆنگای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی جارەگی کۆتایی.

لە رۆژی حەوتەمی پاڵەوانییەتی ئوستڕاڵیای کراوە لە شاری مێلبرۆندا، نیشیکۆری بووە یەکەم تێنسزان خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەگی کۆتایی و لە قۆناخی چوارەمدا سێ کۆمەڵەی بە ئەنجامی شەش چوار، شەش دوو و شەش چوار لە تسۆنگا بردەوە و ئەو تێنسزانە فەرەنسییە ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.