ریال مه‌درید كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه
بارسێلۆنا سوودمه‌ندی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو
K24 ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بوو، هه‌ردوو یانه ركابه‌ره‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید تووشی یه‌كسانبوون هاتن.
له دوایین یاریشدا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌رووی یانه‌ی ریال بێتیس بووه‌وه، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌یش یانه‌ی شاهانه دوو خاڵی گرینگی له‌ده‌ستدا.
له خوله‌كی 8ـی گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه له رێگه‌ی ئه‌لڤارۆ سیخۆدۆ گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید له گێمی دووه‌م له رێگه‌ی كه‌ریم بنزیماوه یارییه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه، دواتر هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی گۆڕانكاریی له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن، یه‌كسانبوون به گۆڵێك بووه ناونیشانی یارییه‌كه‌یان.
یانه‌ی ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه، له‌وكاته‌ی یانه‌ی ریال بێتیس به 22 خاڵ هاته پله‌ی چوارده‌یه‌م.