حكوومه‌تی به‌ریتانیا و دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت به‌ره‌نگاری مه‌لاریا ده‌بنه‌وه
"ساڵانه 600هه‌زار منداڵ به‌هۆی مه‌لاریاوه ده‌مرن"
K24 – لیڤه‌رپوول:
حكوومه‌تی به‌ریتانیا و به‌یل گیتس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، بڕی چوار ملیار و دووسه‌د ملیۆنیان بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی مه‌لاریا له جیهاندا ته‌رخانكرد.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا له رێی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانیه‌وه پلانێكی درێژخایه‌ن و گشتگیری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌لاریا داڕشتووه.
پزیشكێكی به‌ریتانی ئاشكرایكرد: "مه‌لاریا نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه سه‌دان ملیۆن كه‌س به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ساڵانه‌ش 600 هه‌زار منداڵ به‌و نه‌خۆشییه‌وه له جیهاندا گیان له ده‌ستده‌ده‌ن".