ئه‌ڵمانیا: پێویسته كورد به‌شداری له جنێڤ3دا بكات
كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی سووریایه
K24 - به‌رلین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌شداریكردنی كورد له گفتوگۆكانی ئاشتی له كۆنگره‌ی جنێف3دا به پێویست ده‌زانێت و ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سته‌ی باڵای دانوستانكاری سوورياش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی حزبه كوردییه‌كانی سووریا له كۆنگره‌ی جنێف3 به پێویست ده‌زانێت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆتای مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ببه‌سترێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێكهاته‌ی كوردی له سووریا هه‌یه و مافی ئه‌و پێكهاته‌یه به‌شداری له داڕشتنه‌وه‌ی داهاتووی سوریای سه‌قامیردا بگات".
به‌هۆی ناكۆكی وڵاتانیش، بۆ به‌شداریكردن و نه‌كردنی هه‌ندێك لایه‌ن و نوێنه‌ری سووریا و حزبه كوردییه‌كان، ره‌نگه كۆنگره‌كه دوابخرێت.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" رایگه‌یاند، پێداگری له‌سه‌ر به‌شداریكردنی جنێف 3دا ده‌كه‌ن.