میدیای عه‌ره‌بیی: داوای پاراستنی هاووڵاتیانی كورد ده‌كرێت له به‌غدا
"حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیاره"
K24ـ هه‌ولێر:
دۆخی ئه‌منیی و قه‌یرانی دارایی له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌رده‌وامیی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی داعش، هه‌روه‌ها پرسی دابه‌شبوونی عێراق مژاری ئەمڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ داوای پاراستنی كورده‌كان ده‌كات له به‌غدا".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كورد له به‌غدای پایته‌ختی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت و له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێن و به زۆره‌ملێ راده‌گوێزرێن له لایه‌ن چه‌ندین گرووپی نه‌ناسراوه‌وه، بۆیه كۆمسیۆن داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیی كردووه رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر.
قه‌یرانی دارایی عێراق رۆژ به رۆژ زیاتر ته‌نگ به دانیشتوان هه‌ڵده‌چنێت، له‌م رووه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، نوێنه‌ری عەلی سیستانیی، گەورە مەرجەعی شیعە لە نەجەف، رایگه‌یاند: دۆخی دارایی گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار و داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه هانا بۆ پسپۆڕان ببات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی خێرا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائیی، نوێنه‌ری سیستانیی له وتاری رۆژی هه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "هێزه سیاسییه‌كانی عێراق به‌رپرسن له‌و دۆخه خراپه‌ی باری دارایی هاووڵاتیان"، به‌گوێره‌ی گوته‌كانی كه‌ربه‌لائیی ده‌كرێت دۆخی ئابووریی دانیشتوانی عێراق باشتربێت له‌وه‌ی کە هه‌یه.
دۆخی نوێی عێراق و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چاره‌سه‌ری سیاسیی له‌و وڵاته، بابه‌تێكی دیكه‌ی میدیای عه‌ره‌بییه.
ماڵپه‌ڕی میسرئهلیهوم بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی (ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات عێراق بەسەر سێ هه‌رێمی فیدراڵ دابەشبكات).
له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه، هه‌واڵگریی و لیژنه‌ی ئاسایشی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به به‌رپرسانی عێراقیان راگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر عێراق له‌و دۆخه‌ی ئێستای بمێنێته‌وه ناتواندرێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، هه‌رێمی كوردستان كێشه نییه و وه‌كوو هه‌رێم بوونی هه‌یه و هه‌رێمێك بۆ شیعه‌كان یه‌كێكی دیكه‌ش بۆ سوننه‌كان دروست بكرێت جگه له هه‌رێمی به‌غدای پایته‌خت.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: نه‌خشه‌ی رزگارکردنی شاری مووسڵ ئاماده‌یه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌رێمی كوردستانیش "هاوكارێكی گرنگی" لەیەکتێگەیشتنی سیاسیی و سه‌ربازییه.