ده‌وڵه‌تی یاسا: 312 ملیار دۆلار له عێراق دزراوه
"پاره‌كان له بانكه جیهانییه‌كان هه‌ڵگیراون"
K24 ـ به‌غدا:
ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی دزراوه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، به زیاتر له 300 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
زه‌ینه‌ب عارف ئه‌لبه‌سری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: "ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی عێراق كه تاڵانكراوه له‌سه‌رده‌ستی مافیاكانی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، به‌ناوی گه‌وره مافیاكانی عێراق له بانكه‌كانی جیهان هه‌ڵگیراوه".
ئه‌لبه‌سری گوتیشی: "مافیاكان نزیكه‌ی 312 ملیار دۆلاریان دزیوه كه‌چی هێشتا به‌دوای فرۆشتنی وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته حكوومیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له رێگای باڵیۆزخانه‌كان، دامه‌زراوه یاساییه‌كانی جیهان، هه‌روه‌ها پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول)، حكوومه‌تی ئێستای عێراق به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوی له ئه‌ستۆدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه تاڵانكراوانه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌لبه‌سری به‌بێ ئاماژه‌كردن بۆ ناوی هیچ لایه‌نێكی شیعه یاخود سوننه، هاوپه‌یمانییه سیاسیه‌كانی به هۆكاری پاراستنی "كه‌سانی گه‌نده‌ڵ" زانی.
له‌كاتێكدا عێراق به قه‌یرانێكی قوڵی دارایی تێپه‌ڕده‌بێت و به‌شێك له پێكهاته‌ی سوننه له ئاواره‌یی و دۆخێكی خراپی ئابووری ده‌ژین، به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له‌ناو ریزبه‌ندی 10 وڵاته‌كه‌ی جیهانه كه به گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان له قه‌ڵه‌مدراون.