كێربه‌ر نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌ی برده‌وه‌

خانمێكی ئه‌ڵمانیا هه‌موو پێشبینییه‌كانی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

ئەنجێلیك كێربەری ئەڵمانی ھەموو پێشبینیەكانی بۆ بوون بەپاڵەوانی ئوستڕالیای كراوە لەسەر ئاستی خانمان پیچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ و ناوی خۆی لەسەر جامەكە نوسی، كه‌ زۆرینه‌ی پێشبینییه‌كان وا لێكده‌درایه‌وه‌ كه‌ ناوی سێرینا له‌سه‌ر جامه‌كه‌ مسۆگه‌ره‌.

لەیاری كۆتایی كێربەر ڕووبەڕووی یەكەمین خانمە تێنسزانی جیھان ، سێرینا ویلیایز بووەوە و شۆخ و شەنگە ئەڵمانیەكە یاریەكەی بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك بردەوە.

لە كۆمەڵەی یەكەم 39 خولەكی پێویست بوو تاوەكوو بە ئەنجامی (6 ـ 4) بباتەوە.

لە كۆمەڵەی دووەم گەوھەرە رەشەكەی ئەمێریكا یاریەكەی لەبەرژەوەندی خۆی بە ئەنجامی (6 ـ 3) بەكۆتا ھێناو ھەردوولا بوونە خاوەنی كۆمەڵەیەك.

لەكۆمەڵەی سێیەم و كۆتاییدا، كێربەر جارێكی دیكە بە (6 ـ 4) یاریەكەی لەبەرژەوەندی خۆی یەكلا كردەوە و بۆ یەكه‌مین جار لە ژیانی خۆیدا بووە پاڵەوانی ئوستوڕالیای كراوە و یەكەمین پاڵەوانیەتی لە چوار پاڵەوانیەتیە مەزنەكەی جیھان بەدەست ھێنا.

ئەمەش بە باشترین دەستكەوتی دادەنرێت لە ژیانی وەرزشی خۆیدا، لە یاریی رابردوو لە ساڵی 2011  بۆ 2012  لە ئەمێریكای كراوە لە یاری كۆتایی لەسەر دەستی رادڤانسكا ماڵئاوای كرد و بە ناسناوەكە شاد نەبوو.

ئەنجلیك كێربەر لە ساڵی 1988 لە برێمەن لە ئەڵمانیا لەدایك بووە. لەتەمەنی 15 ساڵی و لساڵی 2003 دەستی بە یاری كردنی  تێنسی سەرزەوی كردووە.

كێربەری 28  ساڵان لە ڕیزبەندی حەفتەمین خانمە تێنسزانەكانی جیھان دەبینرێت.

ئەمە بۆ ئەڵمانیەكان بووە دەستكەوتێكی گەورە، كە له‌وەتەی ساڵی1999 كاتێك شتیڤی گراف پاڵه‌وانیەتیەكی گراندسلامی بردەوە ، كەسی دیكە ئەم سەروەریەی بۆ ئەڵمانیا نەگەڕاندۆتەوە.