بارسێلۆنا تووشی شكست هات

K24 ـ هه‌ولێر

لە بەردەوامی پاڵەوانییەتیی یورۆلیگ باسکێتبۆل، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تووشی شسکتێکی چاوەرواننەکراو ھاتن.

لە کۆمەلەی دووەم، ھەردوو یانەی ئیسپانی بارسێلۆنا و لابۆرال کۆتخا، لە یاریگای تایبەت بە یانەی کەتەلۆنی رووبەرووی یەک بونەوە، لە یارییەکی بەھێزدا ھەر زوو یاریزانانی ھەردوولا دەستیان بە ھێرشە یەک لە دوا یەکەکانیان کرد، لە کۆتاییدا یانەی میوان توانی بە ئەنجامی ٨١ خاڵ بەرامبەر ٧٨ خال، بارسێلۆنا تووشی شکست بکات.

بەم ئەنجامە لە کۆمەلەی دووەمی قۆناخی شازدە، یانەی لابۆرال کۆی خالەکانی گەیاندە ھەشت خال و لە پلەی سێیەم دێن، ھەروەھا بارسێلۆنا بە ٧ خال لە پلەی شەشەم دێن.

لە یارییەکی تری ھەمان پالەوانیەتی، ئەمجارەیان لە کۆمەلەی یەکەم یانەی مالەگای ئیسپانیا و ئانادولۆ ئیفێسی تورکی رووبەرووی یەک بونەوە کە بەسەرکەوتنی یانەی تورکی کۆتایی ھات.

مالەگا ھەردوو یانە رووبەرووی یەکتر بونەوە, چارەگی یەکەمی یارییەکە ئیسپانیەکان توانیان سەرکەوتوو بن، بەڵام لە چارەگەکانی تردا یاریزانانی میوان لێیان ھاتنە دەست و ھەر سێ چارەگیان لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتا ھێنا و بە ئەنجامی ٨٥-٧٥ مالەگەیان تووشی شکست کرد.

یانەی تورکی کۆی خالەکانی گەیاندە ٨ خال و لە پلەی دووەمی کۆمەلەی یەکەم دێت.