عەبادی لەبارەی بەنداوی مووسڵ دڵنیایی دەدات

ئاستی هۆشدارییه‌كان به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

K24 - به‌غدا:

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق, حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ لەكاتی كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و نوێنه‌رانی‌ فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمان، له‌باره‌ی‌ به‌نداوی‌ مووسڵه‌وه‌ دڵنیایی دایە ئامادەبووان، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌ند راپۆرتێكی‌ ئه‌مریكایی‌ و ناوخۆیی‌ له‌باره‌ی‌ مه‌ترسی‌ هه‌ره‌سهێنانی‌ به‌نداوه‌كه‌‌.

به‌هۆی‌ هه‌ره‌سهێنانی به‌شێكی ‌خواره‌وه‌ی‌ به‌نداوه‌كه‌ و تازەنەكردنەوەی  له‌لایه‌ن حكوومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌. ماوەی چەند مانگێكە باسی ھەرەسھێنانی بەنداوی موسڵ دەكرێت.