کێربەر: خەونەکەم هاته دی
سێرینا: كێربهر باشترین ئاستی له پاڵهوانییهتییهكه پێشكهش كرد
K24 ـ ههولێر
کێربەر خانمە تێنسزانی ئەڵمانی لە فیناڵی پاڵەوانییەتیی ئوسترالیای کراوە سیرینا ولیامزی ئەمریکی تووشی شکست کرد و بووە پاڵەوانی مێلبۆرن.
دوای یارییەکە کێربەر وتی: "نەک ھەر بردنەوەی ناسناوەکە بەڵکو گەیشتن بە فیناڵی پاڵەوانییەتەکە خەونێک بوو كه بووە راستەقینە.
كێربهر دهشڵێت: سیرینا چیرۆکی لاوەکانە، توانیم مێژوو بەرامبەر کەسایەتیەکی بههێز و باش بنووسمەوە، ھەموو کاتێک بەوردی کار دەکەم بۆ بردنەوەی ناسناوی گەورە، ئەم ھەفتەیە بۆ من باشترین بوو لە ژیانمدا"
لەلایەن خۆیەوە سیرینا ولیامزی ئەمریکی وتی: "یاریەکی باش بوو، بەشێوەیەکی سەرنجراکێش یاریمان کرد، پیرۆزبایی لە کێربەر دەکەم باشترین ئاستی لە پاڵەوانییەتیەکە پێشکەشکرد".
ئەنجلیك كێربەر لە ساڵی 1988 لە برێمەن لە ئەڵمانیا لە دایك بووە. لە تەمەنی 15 ساڵی و له ساڵی 2003 دەستی بە یاری كردنی تێنسی سەرزەوی كردووە و لە ڕیزبەندی حەفتەمین خانمە تێنسزانەكانی جیھانیش دەبینرێت.