سوپای عێراق: فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەیان سەرکردەی داعشیان کوشت
کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی داعشیان لە نزیکی کەرکووک کردووەتە ئامانج
K24ـ کەرکووک
شانەی راگەیاندنی جەنگ لە عێراق رایگەیاند هێزى ئاسمانىی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی لە هێرشێکدا بۆ سەر كوبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تی گه‌وره سه‌ركرده‌كانى داعش له ده‌ڤه‌رى زاب له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووک 60 چه‌كدارى داعشیان كوشت.
شانەی راگەیاندنی جەنگ لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "بەپێى زانیارىی هەواڵگریی پشت‌راست کراو لە لایەن ده‌زگاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیڕور لە عێراق، هێزى ئاسمانیی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتیی لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا كوبونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى داعشیان له ده‌ڤه‌رى زاب له ده‌وروبه‌رى شاری کەرکووک کردە ئامانج".
شانەی راگەیاندنی جەنگ لە عێراق دەشڵێ: "له ئه‌نجامى ئه‌م هێرشه 60 چه‌كدارى داعش كوژران و 15 ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێكشكێندران و والی داعش لە کەرکووک لە نێو کوژراوەکاندایە كه ئه‌فسه‌رێكى پێشووى هەواڵگریی عیراق بوو".
شانەی راگەیاندنی جەنگ ئاماژەش دەکات کە: "چه‌ند گه‌وره فەرماندەی سەربازیی داعش لە نێو کوژراوەکاندا هەن کە ئه‌بو جون، سه‌ركرده‌ى ئوپه‌راسیونه تایبه‌تەکانى داعش و ئه‌بو محه‌ممه‌د كه هاوڵاتییەکی لیبییە و ئه‌بو ئه‌سعه‌د شیشانىی، سه‌ركرده‌ى هێزى تایبه‌تى داعش.یان تێدایە".
شانەی راگەیاندنی جەنگ لە عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە: "مه‌به‌ست له‌م كۆبونه‌وه‌ی سەرکردەکانی داعش خۆ ئامادەكردن بووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارى سامه‌را بەمه‌به‌ستى تێكدانى ره‌وشى ئه‌منىی شارەکە".
سەرچاوە: Sky