نوێترین زانیاری له بارهی دواوادهی گواستنهوهی یاریزانان بزانه
رهنگه له دواساتی بازاری گواستنهوه گرێبهستی گهوره رووبدات
k24 ـ ههولێر
تەنیا چەند کاتژمێرێک ماوە لە داخرانی ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ( مێرکاتۆی زستانە) لە نێو پێنج خولە گەورەکەی ئەوڕوپا، ئەوانیش بریتین لە خولەکانی ئیسپانی، ئینگلیزی، ئیتاڵی و فڕەنسی.
لە خولی ئیتاڵی بازاری گواستنهوهی یاریزانان لە کاتژمێر 1:00ـی ئەمشەو تەواو دەبێت، خولەکانی ئیسپانی، ئینگلیزی و فەرەنسیش لە کاتژمێر ٢ـی درەنگانی شەو به فهرمی دهرگهی گواستنهوهی یاریزانان دادەخرێت.
له دوایین خولیشدا بۆندیزلیگای ئهڵمانیا سبهی كاتژمێر 8ـی شهو كۆتایی به مێرکاتۆی زستانە دێت.
تا ئەم ساتەش یانە گەورەکان سەرباری پێویستییان بە یاریزانان، بەڵام گرێبەستی گەورە و گونجاویان ئەنجام نەدا، رهنگه له دواساتهكانیش جێگۆڕكێی گهوره رووبدات.