سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی: ئازاره‌كانمان گه‌یشته سه‌ر ئێسك
"داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی كارمه‌ندان و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی مانگانه بدرێت"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رایگه‌یاند ئازاره‌كانمان گه‌یشته سه‌ر ئێسك، هه‌ر هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو له‌به‌ر نه‌دانی مووچه به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان نییه.
به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه، سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له هه‌ولێر گرێدا و چه‌ندین داواكاریان خسته‌ڕوو.
سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی داوای له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد: "مووچه‌ی كارمه‌ندان و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی مانگانه بدرێت".
سه‌ندیكاكه وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ندین داواكاری دیكه، دژی بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌ستایه‌وه.
دا‌واشیان له هاووڵاتیان كرد "هاوده‌نگیان بن ئه‌گه‌ر داواكارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بێ وه‌ڵام بوون".