فه‌ره‌نسا ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی له ليبيا ره‌تده‌كاته‌وه
پشتگيرى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نيشتمانى ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ره‌تيكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى كرده‌ى سه‌ربازى دژى داعش، ده‌ستتێوه‌ردان له ليبيا ئه‌نجامبدات.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا لۆران فابيۆس له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له رۆما رايگه‌ياند، فه‌ره‌نسا بهنيازنيه ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازیى له ليبيا دژى چه‌كدارانى داعش ئه‌نجامبدات و پێويسته پشتگيرى له حكوومه‌تى نيشتمانى بكرێت له‌و وڵاته.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گوتى: "هه‌رگيز ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازیى له دژى داعش له ليبيا ئهنجامنادهين".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌رامبه‌ر به هه‌ڵكشانی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له لیبیا، له درێژه‌ی گوته‌كانی بۆ رۆژنامه‌نوسان، فابیۆس گوتیشی: "پێویسته پشتگیری دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی نیشتمانی بكرێت له لیبیا".
به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له لیبیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری 23 وڵات له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا.
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كانی به‌شدار له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق، به‌مدواییه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاریدا به‌شداری بكات له بۆردومانی ئاسمانی دژی چه‌كدارانی داعش له سووریا.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله