فه‌لوجه.. هاووڵاتیان له برسان ده‌مرن
كه‌می خۆراك و ده‌رمان و سوته‌مه‌نی هۆكاره
K24 ـ هه‌ولێر:
ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه، به‌هۆی كه‌می خۆراك و ده‌رمان و سوته‌مه‌نی ده‌ناڵێنن و چه‌ند كه‌سێكیش له‌ناویاندا له برسان مردوون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار، ماوه‌ی دوو ساڵه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش دایه و هێزه‌هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وره‌یان گرتووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی جیهان، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌و شارۆچكه‌یه رووبه‌ڕووی برسییه‌تی و سه‌رما و كه‌می ده‌رمان بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان له برسان مردوون.
سوهه‌یب ئه‌لڕاوی پارێزگاری ئه‌نبار گوتی: "بۆ گه‌یاندنی خۆراك و پێداویستی گرنگ، هیچ هێزێك ناتوانێت بچێته ناو شارۆچكه‌ی فه‌لوجه و پێویسته له رێگای ئاسمانییه‌وه هاوكاری بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ربدرێته‌وه".
ئه‌لڕاوی داوای له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد به هانای خه‌ڵكی فه‌لوجه بێن و له رێگای فڕۆكه‌وه خۆراك و پێداویستییه‌كانی دیكه‌یان بۆ دابین بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه لیز گراند رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆڤایه‌تی له عێراق، دۆخی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی به "مه‌ترسیدار" وه‌سفكرد.
گراند ده‌شڵێ: "سه‌باره‌ت به مردنی هاووڵاتییان به‌هۆی برسییه‌تی و كه‌می ده‌رمان و ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه پشتڕاست نه‌كراوه و له‌وباره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ست به نیگه‌رانیه‌كی زۆر ده‌كه‌ین".
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و خراپی ره‌وشی ئه‌منی له فه‌لوجه، ئاژانسه‌كانی جیهان ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌می خۆراك و ده‌رمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه.
قه‌زای فه‌لوجه كه به زێدی توندڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه ناسراوه، یه‌كه‌م ناوچه‌بوو له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2014 كه‌وته ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.